خەندان سپۆرت
چیرۆ ئیمۆبێلی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جارێکی دیکە دڵگرانی خۆی دەربڕی کە ئازۆری پاڵەوانی ئەوروپا نەیتوانی بۆ مۆندیالی 2022 کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت و لە 20ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
هێرشبەرەکەی لازیۆ لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەبو ئێستا خۆمان بۆ شتێکی دیكە ئامادە بکەین و ببورن بۆ هەمو لایەک، ئەمە کاتێکی زۆر دڵتەزێنە و با هیوادارین بەم زوانە تێپەڕێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرە وتی: گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی هیوادارم بەم زوانە روبدات، پاڵەوانێتی ئەوروپا و ئامادەکاری بۆ یۆرۆ هەیە، ڕاهێنەر دەزانێت کە دەتوانێت حساب بۆ من بکات، بەڵام ئێستا پێکانم هەیەو نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم ناكەم.