خەندان سپۆرت
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی، پێی وایە ئەو فشارانەی بەردەم هەڵبژاردەی نیشتمانی بەر لە مۆندیالی 2022، ناچارمان دەکەن خۆمان لە هەمو ئەو خەونانە داببڕین کە مرۆڤەکان تێیدا دەژین.
وتیشی: هەرچەندە هیوایەکی زۆرمان هەیە، بەڵام واقیعبینیشین و دەزانین باسی مۆندیال دەکەین.
ڕونیشیکردەوە، كە مۆندیال پاڵەوانێتییەکی زۆر قورسە، وردەکارییەکانیش شتەکان یەکلایی دەکەنەوە و ڕەنگە خۆت لە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە ببینیتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین لە سەرەتاوە نابینە پاڵەوان، ئاماژەی بەوەشکرد، زنجیرە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە "ئامارێکی باشە، بەڵام بیر لەوە ناکەینەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە دۆڕاندن دێتە سەر رێگای ئەرجەنتین لە کاتێکدا، و ئێمەش بەسەریدا زاڵ دەبین".
لە كۆتایدا ئەو هێرشبەرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وتی: ئێمە ئامادەین بۆ شتی خراپ و باش.