سێ ملیاردێر دەتوانن یانەی لیڤەرپول بکڕن

05:06 - 10/11/2022

2609جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی ئەتلەتیک لە 8ـی تشرینی دوەم بڵاویکردەوە کە گروپی وەرزشی فێنوای (FSG) خاوەنی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوڵی خستۆتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.

سەرۆکی ئێستای لیڤەرپول پێشتر چاوی بە ئۆفەرەکاندا خشاندووە بۆ فرۆشتنی یانەکەی، بەڵام هەرگیز بەدوایاندا نەچووە. گۆڵدمان ساکس و مۆرگان ستانلی(دوو گەورە بازرگانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری دارایی) یارمەتیدەر دەبن لە پرۆسەی دۆزینەوەی کڕیار.

بۆ ئێستا تەنها کڕیاران بانگهێشت دەکەن بۆ گفتوگۆکردن، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا فرۆشتنی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت یان نا.

لە دوای دەستبەکاربوونی لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2010، FSG سەرکردایەتی لیڤەرپوڵی کردووە بۆ قۆناغێکی سەرکەوتوو، 300 ملیۆن پاوەند خەرجیان لە جۆرج جیلێت جونیۆر و تۆم هیکس(دوو بازرگانی خاوەن بەشێک لە پشکەکانی لیڤەرپولن)داوە بۆ یانەکە.

یۆرگن کلۆپ دەست بەکاربوو، ئەویش سەرکردایەتی یانەکەی کردووە بۆ هەموو نازناوێک لە هەمان کاتدا یانەی سوورپۆشەکان وەک هێزێکی گەورەی تۆپی پێی ئەوروپی دەرکەوتوون.

سەرۆکی لیڤەرپول ڕایگەیاندووە کە بە تەواوی پابەندن بە سەرکەوتنەکانی یانەكەیان، چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا، بەڵام لەگەڵ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکان بۆ یانەکە، هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ بەشێک لە ئۆفەری کڕیاران.
ئەو سێ ملیاردێرەش ئەمانەن:-

- ئیلۆن مەسک
ئیلۆن مەسک یەکێکە لەو سێ ملیاردێرەی کە دەتوانێت لیڤەرپول بکڕێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

مەسک لە مانگی ئابدا ئاماژەی بەوەدا کە ئارەزووی کڕینی مانچستەر یونایتد دەکات. ملیاردێره تەمەن 51 ساڵەکە لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بەخۆشحاڵیەوە ئامادەم بۆ کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد".

دواتر ئەو ملیاردێرە ڕوونی کردەوە کە ئامادەنییە هیچ یانەیەکی وەرزشی بکڕێت، باسی لەوەش کردەوە کە تویتەکەی پێشووی تەنها گاڵتەیەك بووە.

جگە لەوەش، مەسک پیاوێکی بوێرە کە لەوانەیە ئارەزووی هێنانی داهێنانەکانی بکات بۆ بەناوبانگترین وەرزشی جیهان کە تۆپی پێیە.

مەسک دانی بەوەدا ناوە کە لە منداڵیدا هاندەری مانچستەر یونایتد بووە، بەڵام بینینی وەک خاوەنی لیڤەرپوول شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت.

- موکێش ئەمبانی

ئەو گەورە بازرگانە پێش FSG لە ساڵی ٢٠١٠ هەوڵی کڕینی لیڤەرپوڵی دا، لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ کڕینی یانەکە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمبانی و سوبراتا ڕۆی لەو کاتەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئامادەن قەرزی 237 ملیۆن پاوەندی لیڤەرپوول بدەنەوە لە بەرامبەر پشکەکانی 51%ی یانەکەدا.

ئەمبانی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Reliance Industries Ltd کە کۆمپانیایەکی سەرمایەی جیهانیە و بەنرخترین کۆمپانیای هیندستانە لە ڕووی سەرمایەی بازاڕەوە.

ئەو دەوڵەمەندترین کەسی هیندستانە و برا گەورەی ملیاردێر ئەنیل ئەمبانییە.

-بیل گەیتس

دەوترێت دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت لە ساڵی ٢٠١٠ ئۆفەری کڕینی لیڤەرپوڵی پێگەیشتووە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە.

ئەم ڕێککەوتنە لە کاغەزەکانی دادگادا ئاشکرا بووە کە بەشداربووە لە دۆسیەیەکی دارایی میل و جۆرج جیلێت هاوبەشی پێشووی کۆمپانیاکە و بانکی شاهانەی سکۆتلەندا.

سەرۆکی پێشووی لیڤەرپوول، سێر مارتن برۆتۆن، پێشنیارەکەی بۆ گەیتس پشتڕاستکردەوە. کاتێک لە کاتی دانیشتنێکدا لە ساڵی ٢٠١٧دا پرسیاری لێکرا، برۆتۆن وەڵامی دایەوە، “بەڵێ ،ڕاستە”.

لەوانەیە بیل گەیتس ئێستا کە کاتێکی زیاتری هەیە بیر لە پڕۆژەیەکی نوێ بکاتەوە. لیڤەرپوول ئێستا ئاسۆیەکی وەبەرهێنان و زۆر سەرنجڕاکێشترە لەچاو ساڵی ٢٠١٠ و کە بە ئاسانی توانای کڕینی ئەو وەبەرهێنانەی هەبوو.


وەرگێڕانی:- ژیار خلیل
پێداچوونەوەی:- سەریاس سامان
سەرچاوە:- Ed Wallace لە ڕۆژنامەی Da Football

نیشانەکردن

#لیڤەرپوڵ