خەندان سپۆرت
سەرۆکی بەرشەلۆنە خوان لاپۆرتا هەوڵی داوە بۆند لەگەڵ مێسی واژۆبکات لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام ئەستێرەکەی ئەرجەنتین ئەو پێشنیارانەی ڕەتکردوەتەوە.
وەك دەڵێن مێسی جوابی تەلەفونی سەرۆکی بەرشەلۆنە خوان لاپۆرتا ناداتەوەو پشتگوێی دەکات، وە بەبەردەوام خۆی لادەدات لە هەربەرکەوتنێك لەگەڵ یانە پێشوەکەی.
ساڵی ڕابردوو مێسی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەم هەنگاوە هەستیارە دوای ئەوە هات کە یانە کەتەلۆنییەکە نەیتوانی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە ڕازیبکات بە گرێبەستێکی نوێ بەهۆی پابەندبوون بە یاسای دارایی پاک لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا کۆتایی دێت.
یاریزانە تەمەن ۳٥ ساڵەکە بڕوای وایە ئەو فریودراوە لە لایەن لاپۆرتا و دەستەی کارگێڕی بەرشەلۆنە بە درێژای هاوین لەگەڵ ئەو پەیوەندێ هەرگیز سارێژنەبوەی تائێستا لە نێوانیان هەیە. گەڕانەوەی مێسی بۆ ساڵی داهاتوو وەك کاری لە پێشینەی بلوگرانا دەمێنێتەوە بەڵام یاریزانەکە ڕەتیدەکاتەوە قسەیان لەگەڵ بکات سەبارەت بەو ئەگەرە.
وەك کەناڵی سپۆرت ئاماژەی پێکردوە، مێسی ڕەتیكردەوە وەڵامی ئەو پەیوەندیە بداتەوە کە لەلایەن دانوسانکارێکی نزیکی لاپۆرتاوە ڕێکخرابوو.
هاوکات، سەرۆکی بەرشەلۆنە پلانی هەبوو چاویبکەوێت بە ئەستێرەکەی پێشوویان لە ماوەی سەردەنەکەیدا بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکانی تۆپی ئاڵتونی لە پاریس
بەڵام ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون.
لە کاتێکدا، لە ڕاپۆرتێکی جیاوازی سپۆرت ئەوە ڕووندەکاتەوە کە مێسی ئێستا سەرنجی لەسەر ئەوەیە بەو شێوازە بەردەوامبێت و بە بەهێزی بمێنێتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی باش لە جامی جیهانی کە ئەم زستانە بەڕێوەدەچێت، ئەو ئێستا بۆندێکی تازەی لەلایەن پاریسەو خراوەتە بەردەم وە مێسی نیازی نیە بیر لە گواستنەوە بکاتەوە لە داهاتویەکی نزیکدا.
ئەستێرەکەی ئەرجەنتین ئاستێکی ناوازەی هەبوە لە پێشەوەی یاریگا بەم شێوە ڕێکخراو ئەکتیڤە بۆ جەماوەری پاریس ۱۱ جار تۆڕی گۆڵی هەژاندوە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزەدا، ئەوە مانای وایە ئێستا توانیویەتی ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یەکەم وەرزی یاریکردنی لە پاریس یەکسان بکاتەوە، وە پێدەچێت ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لە پایتەختی فەرەنسا دۆزیبێتەوە.
سەرچاوە:Mirror
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە
Latif Fatah
پێداچونەوە لە لایەن
zhiar Ibrahim