خەندان سپۆرت
یاریزانە بەناوبانگەکەی بیلیارد، مارک ویلیامزی وێڵزی، لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت چۆن تۆپی بیلیاردی بە ڕەنگی جیاوازی خستۆتە ناو ئەو شوێنانەی کە لەسەر مێزەکە دیاریکراون، بەڵام بەبێ ئەوەی قاچەکانی بجوڵێنێت.
زۆرێک پێیان وابو کە بەدەستهێنانی ئەمە نزیکە لە مەحاڵەوە، بەڵام ویلیامز بەبێ گومان سەلماندی، کە بابەتەکە دەكرێت روبدات، بە مەرجێک مرۆڤ لێهاتویی و توانای پێویستی هەبێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ویلیامز سێ جار بوەتە پاڵەوانی جیهان و بە توانای دانانی تۆپەکان لە بۆشاییەکان ناسراوە تاوەكو ئەو ڕادەیەی کە بە "ئامێری دانانی تۆپ" دەچوێنرێت.