رۆژنامەنوسان روداوەکە پشتڕاست دەکەنەوە

03:52 - 05/10/2022

4221جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گفتوگۆکان بەردەوام بون سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لیۆنێل مێسی بۆ یانە کۆنەکەی کە یانەی بەرشەلۆنەیە، کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە ساڵی 2023 کۆتایی دێت.

دوای ئەوەی لە زاری چاڤی هێرناندێزی راهێنەرەوە بڵاوکرایەوە کە مێسی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ کامپ نو، رۆژنامەنوسێکی ئەرجەنتینی هات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە پشتڕاست بکاتەوە و ڤێرۆنیکا بروناتی نوسیویەتی: لە 1ی تەمموزی 2023 لیۆنێل مێسی دەبێتە یاریزان لە یانەی بەرشەلۆنە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی تانکریدی پاڵمەر لە تویتێکدا نوسیویەتی: بە گوتەی بروناتی ڕۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی کە لە بنەماڵەی مێسی نزیکە لە مانگی تەمموزی داهاتو  ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات، مێسی بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان یەک ساڵ ماوە، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش.