خەندان سپۆرت
پۆلیسی ئیندۆنیسیا رایگه‌یاند، دوای یارییه‌كی خولی دێربی له دورگه‌ی جاڤا، زیاتر له 174 كه‌س كوژراون و 300 كه‌سیش برینداربون، له‌ئێستاشدا خوله‌كه راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
له یارییه‌كه‌دا كه له شاری مالانگ ریجێنسی پایته‌ختی جاڤا به‌ڕێوه‌چو، لایه‌نگرانی یانه‌كانی ئاریما و پێرسیبایا سورابایای جاڤا، دوای شكستی ئاریما به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دو گۆڵ روبه‌ڕوی یه‌كتر بونه‌وه.
چونه‌ته ناو یاریگاوه، هاوكات یاریزانانی پێرسیبایا ده‌ستبه‌جێ یاریگاكه‌یان به‌جێهێشتوه، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی ئاریما كه هێشتا له یاریگادا بون هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گازی فرمێسكڕێژیان خستوه‌ته ناو شوێنه قه‌ره‌باڵغیه‌كانه‌وه، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و له یاریگه‌ی كه‌نجوروهان توشی شڵه‌ژان بوه، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕوداوه كوشنده‌یه خولی ئیندۆنیسیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕاگیرا.
زێنه‌دین ئامالی، وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی ئیندۆنیسیا به كه‌ناڵی كۆمپاسی راگه‌یاندوه، "به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌م روداوه كاره‌ساتباره كه زیان به تۆپی پێی وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به وردی له شێوازی ڕێكخستنی یارییه‌كه و ژماره‌ی هانده‌ران له یاریگاكه‌دا ده‌كۆڵینه‌وه، ئایا جارێكی دیكه ئاماده‌بونی هانده‌ران له یارییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین؟ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".