خەندان سپۆرت
ئیدواردۆ رۆمیۆ جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بۆ کاروباری ئابوری باسی لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەکە کرد لە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئێستای پاریس سانجێرمان بۆ یانە کەتەلۆنییەكە لە ساڵی داهاتودا.
ئێدوارد رۆمیۆ لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی تیشکی خستۆتە سەر، ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی لە ساڵی داهاتو زۆر کارپێکراوە بۆ ئێمە، چونکە بەخۆڕایی گرێبەستەكە ئەنجام دەدرێت، هیچ کێشەیەکمان نابێت لە تۆمارکردنی یاریزانان لە ساڵی 2023دا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا بەرشەلۆنە لە دۆخێکی باشدا دەبێت، یانەکەمان لە ئیفلاس رزگارکرد، بەڵام هێشتا لەڕوی داراییەوە كێشەمان هەیە و پێویستمان بە خۆپارێزی و توندی و کارێکی زۆر هەیە کە دەبێت بیکەین.