گوتی وەڵامی لێدوانەکانی لیونێل مێسی دەداتەوە

03:20 - 28/09/2022

5229جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گوتی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید لێدوانی لەسەر ئەو قسانەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان داوە، کە ئەو قسەی لەسەر ئەو تیپانە کردبو کە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنن.

مێسی ئاماژەی بەوەدابو کە براوەی نازناوی کیشوەری ئەوروپا بەگشتی هەمیشە مەرج نییە كە باشترین تیمی پاڵەوانێتیەكە بێت، بەتایبەت دوای یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە وەرزی رابردو.

لەبەرانبەردا گوتی لە لێدوانێکیدا وتی: "كێ دەڵێت باشترینەکان هەمیشە نازناوی چامپیۆنزلیگ نابەنەوە؟ چۆن هەڵی دەسەنگێنیت کێ باشترینە؟ باشترین چییە؟ چۆن باشترینەکان هەڵدەسەنگێنیت؟ کەی؟ لە یەک یاریدا، لە قۆناغەکانی کۆتاییدا، لە... سێ گەڕی کۆتایی؟".

ئەمە دوەم جارە مێسی بۆچونی خۆی لەسەر براوەی چامپیۆنزلیگ دەرببڕێت، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر حیسابی لیڤەرپول دوایین نازناوی ئەو پاڵەوانێتیەی بەدەستهێنا.