بوفۆن باشترین پێنج گۆڵپارێزی جیهان هەڵدەبژێرێت

03:58 - 27/09/2022

3271جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی پارما باشترین هەڵبژاردەکانی خۆی بۆ 5 گۆڵپارێزی سەرەکی جیهان ئاشکرا کرد لە ئێستادا.

لە میانی ڤیدیۆیەکیدا لە فێستیڤاڵی "دێلۆ سپۆرت"، لە بارەی دیاریكردنی باشترین پێنج گۆڵپارێز بوفۆن وتی: تیبۆ کۆرتوا (ریاڵ مەدرید) - جیانلویجی دۆنارۆما (پاریس سان جێرمان) - مانوێل نۆیەر (بایرن میونشن) - یان ئۆبلاک ( ئەتلەتیکۆ مەدرید) - مایك ماینان (میلان).

پێشتر بوفۆن لەگەڵ دۆنارۆما لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێكەوە یاریان كرد و لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ئامۆژگاری ئیدارەی یۆڤانتۆسی کردوە گرێبەست لەگەڵ مایک ماینان بکات پێش ئەوەی لە هاوینی 2021دا بچێتە میلان.

کۆرتوا رۆڵێکی بەرچاوی هەبو لە سەرکەوتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لە وەرزی رابردودا، لە کاتێکدا ماینان یارمەتی میلانی دا بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا دوای 11 ساڵ دورکەوتنەوە لە ناوناوەكە.