خەندان سپۆرت
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە بە ئامانجی دورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی پورتوگال بەرانبەر ئیسپانیا.
ئهمڕۆ سێشهممه، له یارییهكی چارهنوسسازدا، ههردو ههڵبژارده بهشداری دهكهن بۆ دیاریكردنی سهركهوتن بۆ قۆناغی پێش كۆتای خولی نهتهوهكانی ئهوروپا.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، لەم دواییانەدا بەهۆی خراپی ئاستی رۆناڵدۆوە، لە لایەن میدیاکانی پورتوگالەوە رەخنەی زۆری لێ گیرا، لەگەڵ هاندەرانی هەڵبژاردەكەشی.
ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری کرد لە بردنەوەی 4-0 گۆڵ بەسەر کۆماری چیک لە دوایین گەڕی خولی نەتەوەکان، بەڵام هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد.
دوای یارییەکە ڕۆژنامەی "ئەبۆلا"ی پورتوگالی سەبارەت بە کریستیانۆ نوسیبوی "کەمێک لە ڕۆناڵدۆ... زیاتر لە پورتوگال".
رۆژنامەكە داوا دەكات رۆناڵدۆ بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری نەكات بەرانبەر ئیسپانیا، ئەوەش بەهۆی ئەو چەند خولەكەی بەشداری تێدا كردوە و ئەو گۆڵانەی لەم وەرزەدا تۆماری كردوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە برۆنۆ فێرناندێز کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاریگادا دەبێت بەرانبەر ئیسپانیا.
هەروەها رۆژنامەكە راپرسییەكی لەبارەی رۆناڵدۆوە ئەنجامداوە و 57%ی هاندەرانیش دەنگیان بەوەداوە كە نابێت ئەستێرەی مانچستەر یونایتد نابێت بە شوەیەكی سەرەكیی بەرانبەر ئیسپانیا یاری بكات.