خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە مۆندیالی 2022 ئامادە نابێت.
بەپێی هەواڵێكی بەرنامەی "ئێل چیرینگویتۆ"ی ئیسپانیا، رامۆس هیچ چانسێكی نییە پەیوەندی بە پێكهاتەی ئیسپانیا بكات بۆ مۆندیال، بە سەرپەرشتی لویس ئێنریكی راهێنەر.
دوایین یاری نێودهوڵهتی رامۆس لهگهڵ ههڵبژاردهی ئیسپانیا دهگهڕێتهوه بۆ 31ی ئازاری 2021، بهرانبهر كۆسۆڤۆ، له پاڵاوتنی ئهوروپا بۆ گەیشتن مۆندیال.
رامۆس وەرزی رابردو چەند پێکانێکی زۆری هەبوە، ئەمەش وایکرد کە بەردەوام لە یارییەکانی پاریس و ئیسپانیا بەشداری نەکات.
رامۆس لە چەند مانگی ڕابردودا وەرزێکی باش لەگەڵ پاریس بەسەر دەبات، بەو پێیەی تاوەكو ئێستا لە 11 یاریدا بەشداری لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا کردوە، گۆڵیكیشی تۆمارکردوە.