ئۆبامیانگ: زۆر ئازاربەخشە کاتێک هاوکارەکانت قسەی ناشرینت لەسەر دەکەن

04:03 - 26/09/2022

8066جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە و ئێستای چێڵسی، پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا لە جیهانی تۆپی پێدا ئازارێکی زۆری چەشتوە.

ئەو هێرشبەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، كە چەندین ساتەوەختی خراپی بەسەر بردوە، بەڵام لەڕوی پێکانەوە نەبوە، بەڵكو ئەو كاتە بو كاتێك هەموان تەنها وەک ڕاکەرێک باسی ئەویان دەکرد، وە بەوە تۆمەتباریان كردوە كە لە یاریگادا تەنها ڕادەكات و هیچ بەهرەیەكی دیكەی نییە.

یاریزانە گابۆنییەکە ئەم بابەتە هەندێک جار بە ئازار بینیوە، چونکە ئەوەی باسی ئەو دەکات نازانێت لە کوێوە هاتوە، هەروەها نازانێت بە چ سەختییەکدا تێپەڕیوە، هەروەها تۆ هەمیشە هەمو هەوڵێک دەدەیت، بۆ ئەوەی هەندێک کەس ، تەنانەت لە تیپەکەتەوە پێت نەڵێت کە تۆ باش نیت لە یاری تۆپی پێ.