هاوڕێکانی مێسی نازناوێکی نوێیان بەو هێرشبەرە بەخشیوە

03:15 - 26/09/2022

4289جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لە هندۆراسی بردەوە، هاوڕێكانی لیۆنێل مێسی نازناوێكی دیكەیان لە كاپتنەكەیان ناو پێی دەڵێن دەڵەك "مشكە خۆرە".

مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان وێنەکەی لە یارییەکەدا لەڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام بڵاوکردبوەوە، و لەپاڵ ئەودا نوسیبوی: "شەوێکی دیکەی نایاب لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، جارێکی دیکە سوپاس بۆ پشتگیریتان".

زۆر كۆمێنت بۆ ئەو مێنەیەی مێسی چوە، بەڵام دیارترینیان کۆمێنتی رۆدریگۆ دی پاوڵ بوە، کە نووسیویەتی: "چۆن دەڵەك گاز دەگرێت؟"، لە کاتێکدا پاپۆ گۆمێز بە هەمان شێوە وەڵامی داوەتەوە و نوسیویەتی: دەڵەك شێتە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، ئەم نازناوە پەیوەندی بە بەشێکی دیاریکراو لە لەشی مێسییەوە هەیە و دەڵێن قەبارەی ئاسایی نییە.