خەندان سپۆرت
لویس ڤان گال راهێنه‌ری هۆڵه‌ندا دوپاتی كرده‌وه كه برۆنۆ مارتز ئیندی به‌رگریكاری تیمەكەی به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت له مۆندیالی 2022 به‌شداری بكات.
ئیندی تەمەن 30 ساڵ یاری بۆ یانەی ئەلکمار دەکات، لەگەڵ ڤان گال بەشداری لە مۆندیالی 2014ی بەرازیل کردوە، کە دوا دەرکەوتنی هۆڵەندا.
ڤان گال پشتڕاستی کردەوە کە لە قۆناغی داهاتودا بەدوای بەرگریکارێکی چەپدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی جێگەی ئیندی بگرێتەوە.
ڤان گال مالاسیا یاریزانی مانچسته‌ر یونایتدی له ناوه‌ندی به‌رگری چه‌پدا تاقی كردبوه‌وه له كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه به گۆڵێكی بێ وەڵام له به‌رژه‌وه‌ندی هۆڵه‌ندا كۆتایی هات.