خەندان سپۆرت
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، ستایشی تواناکانی کیلیان مباپی هاوکارەکەی کرد لە ڕوبەڕوبونەوەی دو قۆڵی (مان تو مان) بەرانبەر ڕکابەرەکانی.
مێسی لە لێدوانێکیدا بۆ (TUDN Mexico) وتی: کیلیان مباپێ یاریزانێکی جیاوازە، ئەو دڕندەیەکی زۆر بەهێزە لە یارییە دو قۆڵییەکاندا.
هێرشبەرەكەی ئەرژەنتین وتیشی: مباپێ بۆشاییەكانی نێو یاریگا دەدۆزێتەوەو زۆر خێرایە، گۆڵێکی زۆریش تۆمار دەکات.
"مباپێ یاریزانێکی تەواوەو ، چەند ساڵێکە سەلماندویەتی، لە ساڵانی داهاتوشدا، بە دڵنیاییەوە لە باشترینەکان دەبێت".
لە ئێستادا یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی فەرەنسادایە و بە دو خاڵ پێش مارسیلیا کەوتوە کە لە پلەی دوەمدایە.
ههروهها یانە پاریسییهكه به كۆكردنهوهی 6 خاڵ له پێشهنگی كۆمهڵهی Hی لە چامپیۆنز لیگ گرتوە.