خەندان سپۆرت
ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریدا پەیامێکی تایبەت بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی پورتوگال بنێرێت، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لە كۆماری چیکیان بردەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
رۆناڵدۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەیەكی خۆی لەكاتی ئاهەنگگێڕان بۆ یەكێك لە گۆڵەكانی یارییەكە بڵاوكردۆتەوە و لەسەری نوسیویەتی: یارییەكی نایاب، سەركەوتنێكی گرنگ بۆ تیپەكە، ئێمە هێشتا تەركیزمان لەسەر خۆمانە ، سوپاس بۆ هاندەرانی پورتوگالی بۆ پشتگیری كردنیان.
دۆن لە کاتی یارییەکەدا توشی پێکانێکی سەخت بو لە ڕوخساریدا، دوای ئەوەی کەوتە سەر زەوی، خوێن لە لوتی ڕژا دوای بەركەوتنێكی بەهێزی لەگەڵ تۆماس ڤاسلیچ، گۆڵپارێزی چیک.