خەندان سپۆرت
تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ستایشی نەیمار جونیۆری ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی کرد، بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە سەرەتای ئەم وەرزە پێشكەشی كردوە.
تیتی لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "گلۆبۆ"ی بەڕازیلی تیشکی خستۆتە سەر، وتی: پیرۆزبایی لە نەیمار و ڕاهێنەری کەسی دەکەم بۆ ئەم دەستپێکردنە بەهێزە، هەروەها پیرۆزبایی لە پاریس سانجێرمان دەکەم.
راهێنەرە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، نەیمار پابەند بوە بەوپەڕی پیشەیی و خێرایی جێبەجێکردنی بۆ ئەوەی بگاتە ئەم ئاستە تەکنیکییە.
تیتی لە کۆتایی لێدوانەکانیدا لەم بارەیەوە وتی: هەر ئەستێرەیەکی گەورە، دەبێت فاکتەری خێرایی لە بڕیارەکە و جێبەجێکردنیدا لەبەرچاو بگرێت.
نەیمار جونیۆر لەم وەرزەدا باشترین سەرەتای لە ژیانی وەرزشیدا پێشكەش كردوە، لە 11 یاریی یەکەمدا بۆ یانەی پاریس سان جێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و کیشوەریەکاندا 11 گۆڵی تۆمارکرد و 8 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروست كردوە.