هالاند خەڵاتێکی دیکە بەدەست دەهێنێت

05:23 - 21/09/2022

2615جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتێکی نوێی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە سەرەتای وەرزی 2022,2023ەوە لە خولی نایابی ئینگلتەرا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەشکرد.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردودا هالاند 9 گۆڵی تۆمارکرد و لە مانگی یەکەمدا پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی گرت، دواتر لەم مانگەدا دو گۆڵی تۆمارکرد و گەیشتە 11 گۆڵ.

یاریزانە نەرویجییەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێنا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن پریمەرلیگەوە پێشکەشکرا، وەک پێزانینێک بۆ هەمو کارەکانی لە مانگی ئابدا.

هێرشبەرەکەی مانچستەر سیتی خەڵاتێکی نوێی لە یەکێتی تۆپی پێی پیشەگەرەکان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی مانگی رابردو هاندەران وەك باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلتەرا دەنگیان پێدا.