راپۆرتەکان داواکارییەکانی مێسی لە بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکەن

05:03 - 21/09/2022

2992جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا دیمەنەکانی دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی پێشوی لە ساڵی 2020 ئاشکرا دەکەن.

مێسی لە هاوینی 2021 یانە ئیسپانییەکەی بەجێهێشت، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی و نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر گرێبەستێکی نوێ.

ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی بە ناوی "ئێل مۆندۆ" ئاماژەی بەوە کردوە کە باوکی مێسی و پارێزەرەکەی لە هاوینی 2020دا ئیمەیڵێکیان بۆ بەرشەلۆنە ناردوە، کە ئەو مەرجانەی تێدایە کە پێویستە بۆ ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەكەی ئەرجەنتین.

رۆژنامەكە رونیكردەوە، یەكێك لەو مەرجانە ئەوەیە كە ماوەی گرێبەستەكە، تاوەكو هاوینی 2023، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی وەرزێكی زیادە، بەمەرجێك بڕیار لەو بابەتەدا بەتەنها لەسەر ئەو یاریزانە بێت، جگە لە دانانی سزای بڕگەی ڕۆیشتنی كە زیاتر نەبێت لە 10هەزار یۆرۆ.

جگە لەوەش یەكێكی دیكە لە مەرجەكان ئەوە بوە كە مێسی مەرجی ئەوەی خستۆتەڕو کە ئەو 20%یەی لە موچەکەی لە قەیرانی کۆرۆنادا لێبڕاوە، دابەشکراوە بەسەر دو وەرزدا، بەڕێژەی 10% لە وەرزی 2021-22، و 10% لە وەرزی 2022-23، لەگەڵ نرخی  سودێک بە ریزەیلە 3% لەسەر هەر بڕە پارەیەک وەربگرێت، هەروەها مەرجی وەرگرتنی پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ، و ئەو بڕە پارەیەی کە زیاد دەکرێت ئەگەر باجەکە بەرز بێتەوە.

مێسی داوای لە ئیدارەی بەرشەلۆنە کردوە ژورێک لە یاریگای "کامپ نو" بۆ خێزانەکەی تەرخان بکەن، هەروەها خێزانی لویس سوارێزیش، هەروەها داوای کرد یانەکە ئاگاداری تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بێت بۆ گواستنەوەی خۆی و خێزانەکەی بۆ ئەرجەنتین لە ماوەی کریسمسدا.