چێشتخانەکانی خواردنی خێرا هەڕەشە لە مباپێ دەکەن

04:36 - 21/09/2022

8858جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، زنجیرە خواردنە خێراکانی "کێنتاکی" لە فەرەنسا هەڕەشەی لە ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان کردوە، بە رێوشوێنی یاسایی، دوای ئەوەی رەتیکردوەتەوە بەشداری لە بەشێک لە پابەندبونەکانی سپۆنسەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات، لەوانە دانیشتنی وێنەگرتنی گروپی و سپۆنسەری چالاکییەکان، چونکە ئەو نایەوێت هەندێک براند بەرز بکاتەوە، لەوانە زنجیرە خواردنە خێراکان و فرۆشگاکان، کە گرێبەستیان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا هەیە.

جێگری سەرۆکی زنجیرەی خواردنگەكانی كێنتاكی لە فەرەنسا، ئالان بێرال، بە ماڵپەڕی "سپۆرت بزنس كلوب"ی ڕاگەیاندوە، زنجیرەکە بیر لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دەکاتەوە، بەڵام ئەو دیاری نەکردوە کە ئایا ئەو ڕێکارانە دژی ئەو یاریزانە دەبێت یان دژی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا.

بێرال وتی: ئێمە پارەمان بۆ خزمەتگوزارییەكان داوە، ئەگەر پێویست بکات بەرگری لە مافەکانمان دەکەین.

مباپێ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی فه‌ڕه‌نسا ره‌تیكرده‌وه‌ رێككه‌وتنی مافی وێنه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بگۆڕێت، بڕیارمدا به‌شداری له‌ دانیشتنی وێنه‌كه‌دا نه‌كه‌م.

نیشانەکردن

#مباپێ