رۆجێر فێدرێر: پاشگەز نابمەوە

04:04 - 21/09/2022

999جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆجێر فێدرێری سویسری دوپاتی کردەوە کە لە ماوەی داهاتودا لە بڕیاری وازهێنان لە یاریی تێنسی سەر زەوی پاشەکشە ناکات.

ئەفسانەی تێنسی سویسری چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبو کە دوایین بەشداریکردنی لە یاریگاکان لە جامی لاڤەر دەبێت کە لە کۆتایی هەفتەیەدا لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.

پێشکەشکار ساڤان گوتری ئەمانەی خوارەوەی لە ڕۆجەر فێدرێر پرسی: دەزانن بابەتی پێچەوانەکردنەوەی بڕیاری خانەنشینی ئێستا زۆر بەناوبانگە، تۆم برادی هەیە، ئێستاش پێدەچێت سێرینا دودڵ بێت.

فێدرێر لە وەڵامدا وتی: نەخێر، من دڵنیام لە بریارەكەم و ئەوە پشتڕاست دەکەمەوە.

فێدرێر یەكێكە لە ناوە دیارەكانی جیهانی وەرزش، بەوپێیەی ژیانی هونەری زیاتر لە دو دەیە بەردەوام بو، تیایدا ئەستێرە سویسریەكە لە پاڵەوانێتییە گەورەكاندا 20 نازناوی بەدەستهێناوە، لەگەڵ چەندین دەستكەوت و كە كردویانەتە كەسایەتیەكی مێژویی.