خەندان سپۆرت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی مانچستەر یونایتد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵکاری مێژوی وڵاتەکەی.
رۆناڵدۆ تەنها گۆڵکاری هەڵبژاردەی پورتوگالی نییە، بەڵکو تاكە یاریزانە لە مێژودا کە زۆرترین گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردبێت، كە تاوەكو ئێستا 117 گۆڵی تۆمارکردوە.
ڕۆناڵدۆ لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە فەیسبووک نوسیویەتی: "شانازی دەکەم بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵکاری نیشتمانی بۆ ئەو وڵاتەی کە خۆشم دەوێت".
یاریزانەكەی یانەی مانچستەر یونایتد دەڵێت: جارێکی دیکە سوپاس بۆ هەمو هاوڕێکانی تیپەکەم و ڕاهێنەرەکانم و خێزانەکانم و هاوڕێیانم و هەمو ئەو هاندەرانم کە یارمەتیدەرم بون بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە گەورەیە.
لە کۆتاییدا دۆن وتی: "پێکەوە بەردەوام دەبین لە شکاندنی هەمو ژمارە پێوانەییە ئەگەرییەکان، سوپاس".