یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی فلامینگۆ بکات

05:24 - 20/09/2022

3614جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردوە، یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بکات بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی.

یانەی ریاڵ مەدرید لەم دواییانەدا ئامانجی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکانی خولی بەڕازیلی بو، چونکە ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ گۆس، ڕینیە خیسۆس لەخۆدەگرت، یانەکەش سیاسەتی خۆی گۆڕی و یاریزانە لاوەکانیش لەخۆبگرێت.

تۆڕی "بێرنابیۆ دیجیتاڵ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانە لاوەکەی فلامینگۆ بکات، کە ناوی جواو گۆمێزە.

تۆڕەکە ئاشكرایكردوە، کە یانەی شاهانە بەنیازە 30 ملیۆن یۆرۆ ئامادە بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە تەمەن 21 ساڵانە.

دوای ئەوەی یانە ئیسپانییەکە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ و 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر و رینیە خیسۆس لە یانە بەڕازیلییەکەوە گواستەوە، پەیوەندییەکی باش لە نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و فلامینگۆ دروست بوە.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید