شنەیشێل هۆکاری دورخستنەوەی یاریزانە دیارەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

04:53 - 20/09/2022

1986جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمڕۆ سێشەممە، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، رازی شنەیشێل، هۆكاری دورخستنەوەی ژمارەیەك یاریزانی دیار ئاشكرا كرد، هەروەها سنورداركردنی تیمەكەی بۆ هەڵبژاردنی 23 یاریزان بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی چوارینەی ئوردن.

شنەیشێل لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، دەرکردنی یاریزانە دیارەکان تەکنیکی نییە، بەڵکو بەهۆی ئامادەنەبونەوەیە، منیش بەدوای ئامادەترین یاریزاندا دەگەڕێم، بەتایبەتی کە ماوەیەکە خولی عێراق راگیراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، توخمگەلێكی زۆر باش هەن كە شایەنی نوێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی نیشتمانین، منیش پێویستم پێیانە، بەڵام لە ئێستادا ئامادە نین، جەختیشی كردەوە كە ئامادەی جەستەیی و تەكنیكی باشترە لە یاریزانێكی دیارتر.

ئەو راهێنەرەی خەڵبژاردەی عێراق ڕونیشی كردەوە، هیوادارم یاریزان عەلی فائیز ببێتە یەكێك لە بژاردەكانمدا، بەو پێیەی توانای بەرزی هەیە و پێشەنگێكیشە لە یاریگادا، بەڵام لە ئێستادا ئامادە نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەكی شێرەكانی رافیدەین وتی: هیوادارم یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەوروپا لە لیستەکەدا بن، وەک زیدان ئیقبال، عەلی حەمادی، کاردۆ سێدیق و موهەنەد جەعز، بەڵام بە هۆکاری جیاواز نەیانتوانی پەیوەندی بکەن، باسی پێکانی بەشێک لە یاریزانەکان ناکەم یاریزانە ناوخۆییە دیارەکانمان.

لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر تیپەکە تەواو بوایە بە ئەستێرەکانیەوە، دۆخەکە باشتر دەبو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانانمان جیاکردۆتەوە کە بە باشی هەڵبژێردرابون، هیوادارین ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین لەگەڵیان شایستەی تۆپی پێی عێراق لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئوردن.

نیشانەکردن

#عێراق