خەندان سپۆرت
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، لیڤەرپوڵ هیوای لەدەست نەدا بە گواستنەوەی فیدی ڤالڤێردی یاریزانی یانەی ریال مەدرید.
وە بەپێی هەواڵیكی ڕۆژنامەی "AS"، لیڤەرپول بەنیازە ئۆفەرێکی نوێ بۆ ئەستێرەی ریاڵ مەدرید پێشکەش بکات، دوای ئەوەی کە پێشتر ئۆفەرێكی پێشکەشی کردبو بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند، بەڵام رەتکرایەوە.
ڤالڤێردی لە سەرەتای وەرزەوە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید پێشكەش كرد، هەروەها لەم وەرزەدا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 5 گۆڵ بەرزکردەوە، کاتێک ڕۆژی یەکشەممە لە خولی ئیسپانیا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید (2-1) گۆڵ یاریەیكەی بردەوە.
ڤالڤێردی هەست بە ئاسودەیی دەکات لە هێڵی ناوەڕاست یان لە ناوەڕاستی بەرگریدا، بەڵام لە ئێستادا لە پلانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵیدا پێگەی باڵی ڕاستی داگیرکردوە.
رۆژنامەی "ئاس" ئاشكرای کرد: یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ هاندەری گەورەی ڤالڤێردییە، ئەمەش وایکرد یانەی سورەکان هەوڵی تەواو بدەن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەكەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی دوایین قۆناغی گواستنەوەدا.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە بەرپرسانی یانەی شاهانە بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو هەنگاوەی لە کۆتا کاتژمێری گواستنەوەکاندا بۆ ئەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە بگرێتەوە، بە زیان بەسەر یانەكەیاندا دەشكێتەوە.