پۆگبا پەیامێک بۆ هاندەرانی یۆڤانتۆس دەنێرێت

04:47 - 19/09/2022

2113جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پۆڵ پۆگبا یاریزانی فەرەنسی و یاریزانی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس لە سۆشیال میدیا پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی تیپەکە کرد.

پۆگبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە، وێنەیەکی بە درێسێکی یۆڤانتۆسەوە و یەکێکی دیکە لە یاریزانەکانی خانمە پیرەکە بڵاوکردوەتەوە و لەسەری نوسیویەتی "هەرگیز کۆڵ نادەین، وەرزەکە هێشتا درێژە، ئێمە یۆڤانتۆسین".

پۆگبا لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەهۆی پێكانەوە لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری نەکردوە.

یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیادایە، چونکە لە 7 گەڕی یەکەمدا تیپەکە توشی یەک دۆڕان و 4 یەکسانبوون بو.

لەلایەکی دیكەشەوە یوڤێ لە دو گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئەوروپاشدا دۆڕا.