بایرن میونشن بیر لە دەرکردنی ڕاهێنەرەکەی دەکاتەوە

04:40 - 19/09/2022

3105جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردوە کە بایرن میونشن بیر لە دورخستنەوەی جولیان ناگێلسمانی ڕاهێنەر دەکاتەوە، ئەمەش دوای شکستەکانی ئەم دواییەی خولی ئەڵمانیا.

بایرن میونشن لەماوەی چوار یاری رابردودا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێنا، چونکە لە سێ یاریدا یەکسان بو، لە یارییەکەی ئۆگسبۆرگش دۆڕا.

ڕۆژنامەی "سپۆرت بیڵد"ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا کە فشارەکان بە ڕونی لە دەوری ڕاهێنەری یانەکە زیاتر دەبن، بە تایبەت دوای لێدوانەکانی بەڕێوەبەری وەرزشی، حەسەن ساڵح، کە توڕەیی خۆی لە ئاستی تیپەکەدا نیشان دا.

رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، لەناو گرێبەستەكەی راهێنەرەكەدا بڕگەیەك هەیە كە رێگە بە یانەكە دەدات لەماوەی ئەم وەرزەدا راهێنەرە ئەڵمانیەكە لەكارلابدات، لەگەڵ قەرەبوكردنەوەی ئەو راهێنەرە بەڕێكەوتنی نێوانیان.

راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، بایرن میونشن ناچار ده‌بێت ئه‌و كاره‌ بكات، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی بایرلیڤێركوزن و ڤیكتۆریا پلزن له‌ چامپیۆنزلیگ و روبه‌ڕوی بروسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه‌.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن