یانەی بەرشەلۆنە خەون بە وازهێنانی پیکێ دەبینێت

12:37 - 19/09/2022

3143جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی کەتەلۆنیا، ئیدارەی بەرشەلۆنە دەیەوێت جیرارد پیکێ بەرگریکارە دێرینەکە بەم زوانە واز لە تۆپی پێ بهێنێت.

ڕۆژنامەی "سپۆرت" تیشکی خستە سەر لێدوانەکانی پێشوی پیکێ، کە تیایدا دوای دۆڕاندنی بە بایرن میونشن (8-2) گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ وتی: ئێمە گەیشتوینەتە دۆخێكی قورس، ئەگەر ناچار بم بڕۆم بۆ ئەوەی تیپەکە خوێنی نوێ بەدەست بهێنێت، من دەڕۆم.

پیکێ هەروەها وتبوی: ئەگەر سبەی (ڕاهێنەر) کومان پێم بڵێت دەبێت بڕۆم، ئەوا تۆپی پێ بەجێدەهێڵم، جگە لە بەرشەلۆنە یاری بۆ هیچ تیپێک ناکەم، لە بەرشەلۆنە واز لە یاریکردن دەهێنم، بەڵام وەک یاریزانێکی یەدەگ نا.

ڕۆژنامە کەتەلۆنیەکە ڕایگەیاندوە کە هەموو ئەم دەستەواژانە، کە پیکێ لە ساڵانی ڕابردودا وتویەتی، کاتێک یاریزانێکی سەرەکی بو لە بەرشەلۆنە، بەڵام ئێستا باشترین ساتەکانی ناژیت، لە ژێر ڕۆشنایی بونی هەمیشەیی لەسەر کورسی یەدەگ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، گرێبەستەکە لەگەڵ ئەندرێاس کریستنسن و ژول کۆندێ، جگە لە ئامادەبونی ئەو دوانە گەنجە، ئێریک گارسیا و ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بونەتە هۆی پەراوێزخستنی پیکێ لەناو تیپەکەدا.

سەرەڕای ئەوەش بەرگریکارە دێرینەکە زۆرترین موچە لە بەرشەلۆنە و لالیگا وەردەگرێت و لە پێش سێرجیۆ بۆسکێتس و فرێنکی دی یۆنگەوەیە و موچەی لەو دو یاریزانە بەرزترە.

ئەمەش واتە کێشە بۆ بلاوگرانا دروست دەکات، چونکە هیچ زیادکردنێکی وەرزشی پێشکەش ناکات، لەکاتێکدا یانەکە لەڕوی ئابورییەوە ماندو بوە.

سپۆرت ئاشکرای کرد کە هەستی باو لەناو ئیدارەی بەرشەلۆنەدا بۆ ئەوەی بزانین ئایا پیکێ قسەی خۆی جێبەجێ دەکات یان نا، ئاماژەیە بۆ وازهێنانەکەی کاتێک یانەکە داوای دەکات.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە