ئەنچیلۆتی ئاهەنگی سەرکەوتنی لە دێربی مەدرید دەگێڕێت

12:07 - 19/09/2022

1793جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی ریال مەدرید کرد.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ یەکشەممە لە یاری دێربی پایتەختی ئیسپانیا، لە قۆناغی شەشەمی لالیگا، لە یاریگای سیڤیتاس میترۆپۆلیتانۆ، بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی میوانداری بردەوە.

گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید لە رێگەی رۆدریگۆ گۆس و فیدی ڤالڤێردی لە خولەکەکانی 18 و 36 تۆمارکران، لە خولەکی 83دا هێرمۆسۆ گۆڵی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد.

ئەنچیلۆتی لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "تویتەر" وێنەیەکی خۆی لە یارییەکەدا بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیویەتی: خۆشحاڵم بە بردنەوەی دێربی، و بەردەوامبون لە زنجیرە سەرکەوتنەکان.

جێگای ئاماژەیە کە هەڵبژاردەی شاهانە هەمو ئەو یاریانەی بردوەتەوە کە ئەنجامیداوە، لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا، جا چ لە خولی ئیسپانیا بێت یان چامپیۆنزلیگی ئەوروپا.

لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید بە 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دایە، دوای ئەوەی 6 گەڕی تێپەڕاند و بە دو خاڵ لە بەرشەلۆنەی پلەی دوەمەوە نزیكە.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید