عەلی عەدنان: هەوڵدەدەین بگەڕێینەوە بۆ خولی نایابی روسیا

03:15 - 17/09/2022

1346جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانە عێراقی عەلی عەدنان، ئەمڕۆ شەممە دوپاتیکردەوە کە ئامانجی لەگەڵ یانەکەی روبین کازان گەڕانەوەیە بۆ خولی نایابی روسیای وەرزی داهاتو.

عەدنان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانە ڕوسییەکە وتی: سەیرە.. ئەم یانە گەورەیە لە خولی پلە یەک یاری دەكات، ئەمە شوێنی گونجاو ئەو نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو یاریزانە وتی: دەبێت لە خولی نایاب یاری بکەین، یانەکەش کارێکی گەورە دەکات، ئەم وەرزە یاریزانی باشی بۆ گواستنەوە هەیە، دەبێت هەمومان تیپەکە بگەڕێنینەوە بۆ پریمەرلیگی روسی، بە یاریزان و ڕاهێنەر و ستافەوە و بە قورسی کار بکەین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

عەدنان دەشڵێت: کاتێک مناڵ بوم بەگشتی وەک هێرشبەرێک یاریم دەکرد، بەڵام ڕۆژێک ڕاهێنەر هاتە لام و وتی کە پێویستە لە پێگەی بەرگری چەپ یاری بكەم، پێی وتم، ئەمانە پۆستی تەواو جیاوازن، بەڵام ئەمە داهاتوی تۆیە.

لە کۆتاییدا وتی: ئێستا وەک بەرگریکارێکی ناوەندی یاری دەکەم، ئەمەش بۆ تیپەکە پێویستە، چونکە یاریزانەکانی ئەم پۆستە پێکانیان هەیە، بۆیە ڕاهێنەر بڕیاریدا تاقیم بکاتەوە، ئەمە هەڵوێستێکی قورسە، بۆیە دەبێت بە قورسی کاربکەم .