بودجەیەکی گەورە چاوەڕێی یونایتد دەکات لە ئەگەری رۆیشتنی رۆناڵدۆ

05:07 - 15/09/2022

3544جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیریک تێن هاگ ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە مانگی یەکدا لانیکەم 70 ملیۆن پاوەندی لەبەردەستدایە و ئەگەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕوات ئەوا ڕەنگە ئەو بڕە پارەیە زیاتر  بكرێت.

مانچستەر یونایتد لە ماوەی هاویندا زیاتر لە 215 ملیۆن پاوەندی داوە بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی، هەروەها ئەنتۆنی ئەستێرەی بەڕازیلی بە گواستنەوەیەکی گەورە بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند لە یانەی ئەیاکسەوە هێنا، نزیکەی 70 ملیۆن پاوەندی بۆ کاسیمیرۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید خەرجکرد، هەروەها لیساندرۆ مارتینێز ەە گرێبەستێک کە زیاتر لە 50 ملیۆن پاوەندە هێنایە یانەكەی.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "زە سەن"، تین هاگ پاڵپشتی نوێ وەردەگرێت، کاتێک دەرگای مێركاتۆی زستانە دەکرێتەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی تیپەکە.

ئەو بڕە پارەیەی کە ئاماژەی پێکراوە بۆ زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند بەرز دەبێتەوە، ئەگەر ڕۆناڵدۆ بڕیار بدات دواجار ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت، کە لەوێ موچەی زەبەلاحی یاریزانە پورتوگالییەکە دابین دەکرێت.

لەنێو ئامانجەكانی داهاتوی تین هاگدا، فرێنکی دی یۆنگ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە کە لەژێر بەڕێوەبەرایەتییەکەیدا لە یانەی ئەیاکس یاریی کردوە.

تێن هاگ پێیوایە پێویستی بە لانیکەم سێ یاریزانی دیکەی تیپی یەکەمە، پێش ئەوەی یانەکە جارێکی دیکە ئامادە بێت بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستدا رکابەری بکات.