کلۆپ گاڵتە بە خاوەنی چێڵسی دەکات

05:19 - 14/09/2022

3213جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ گاڵتە بە پێشنیاری تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی دەکات بۆ ئەوەی یارییەک لە نێوان باکور و باشور لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجام بدرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، بۆیلی پێشنیاری کرد یارییەک ئەنجام بدرێت کە ئەستێرەکانی پریمەرلیگ کۆبکاتەوە، وەک ئەوەی لە NBA ڕودەدات، بۆ کۆکردنەوەی پارەی زیاتر لە تۆپی پێی ئینگلیزیدا.

بۆیلی لە لێدوانەکانیدا دەڵێت: بۆچی لێرە یارییەک لەنێوان ئەستێرەکانی خولەکەدا نییە، دەتوانیت یارییەک لە نێوان باکور و باشور لە پریمەرلیگ ئەنجام بدەیت، ئەوكات دەتوانیت پارەی هەمو ئەو شتانە بدەیت کە تۆپی پێ پێویستی پێیەتی.

بەڵام کلۆپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا کاتێک پرسیاری لێکرا لەبارەی بیرۆکەکەوە، بە زەردەخەنەوە وتی: زۆر چاوەڕێی نەکرد! باشە، کاتێکی دیاری بۆ دەدۆزێتەوە، دەتوانێت پەیوەندیم پێوە بکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبیری چو کە لە وەرزشە گەورەکانی ئەمریکادا ئەم یاریزانانە چوار مانگ پشو وەردەگرن، زۆر دڵخۆشن چونکە دەتوانن لەم پشوانەدا کەمێک وەرزش بکەن، بەڵام لێرە دۆخەكە جیاوازە.

لە کۆتاییدا دەڵێت: دڵنیا نیم خەڵک دەیانەوێت ئەوە ببینن، بیهێنە بەرچاوت کە یاریزانانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپول و ئێڤەرتۆن هەمویان لە یەک تیمدان!