خەندان سپۆرت
ماركۆ ریوسی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند باسی لە یاریی داهاتوی تیپەكەی كرد بەرانبەر مانچستەر سیتی لە گەڕی دوەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ، .
ریوس جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکە ئەگەر بیەوێت ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنێت، دەبێت توانای ئەوەی هەیە ئێرلینگ هالاند کە تازە پەیوەندی بە سیتی کردوە لە بوەستێنێت.
کاپتنی دۆرتمۆند هیواخوازە هالاند لە باشترین ڕۆژی خۆیدا نەبێت و دان بەوەدا دەنێت کە ڕاگرتنی ئەو یاریزانە لاوە نەرویجییە ئاسان نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هالاند لە ئێستادا لە مانچستەر چێژ لە ئاستێکی سەرنجڕاکێش وەردەگرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ریۆس وتی: ئاسان نییە رێگری لێبکەیت، نابێت زۆر بیر لە بڕیارەکەت بکەیتەوە، بۆ ئەوەی باش بیت لە پێشبینیکردنی ئەوەی چی ڕودەدات.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو یاریزانە وتی: دەبێت لە نزیکی بمێنینەوە بۆ ئەوەی تا دەتوانیت بیوەستێنیت، دواتر تەنها دەبێت هیوای ئەوەت هەبێت کە لە باشترین ڕۆژی خۆیدا نەبێت.