تۆتی نهێنیەكی سەیر ئاشكرا دەكات

03:20 - 12/09/2022

6445جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فرانچیسکۆ تۆتی کاپتنی مێژویی یانەی ڕۆما ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئیلاری بلاسی هاوسەرەکەی بەهۆی ناپاکییەکەیەوە تێکچو، کەوتۆتە ناو خەمۆکییەکی زۆر قوڵەوە.

تۆتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردودا چەند دەنگۆیەکم پێگەیشت دەربارەی ئەو كە گوایە لەگەڵ کەسێکی دیكەدا پەیوەندی هەیە، لەبەرئەوەی ئەو قسانە لە کەسانێکەوە هاتبون کە متمانەم پێیان هەیە، دەستم کرد بە گەڕان بەدوای شتەکانیدا.

 تۆتی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو ڕاستیانەی کە دەمزانی توشی خەمۆکی کردم، نەمتوانی وا نیشان بدەم کە هیچ ڕونادات، بەڵام ئەمجارەیان تاوانبارەکە من نەبوم.

وە پاڵەوانی ساڵی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆتاییدا وتی: بەڕاستی بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕیم بەهۆی وازهێنان لە یاری تۆپی پێ، دواتر مردنی باوکم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هات، دواتر ڤایرۆسەکە بە توندی لێیدام، پێویستم بەوە بو ئەو لە تەنیشتم بێت، بەڵام نەبو.