بە فەرمی دیێگۆ کۆستا دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

03:05 - 12/09/2022

1828جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دیێگۆ کۆستای هێرشبەری ئیسپانی بە فەرمی گەڕایەوە خولی نایابی ئینگلیزی.

یانەی وڵڤەرهامپتۆن گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆستا بۆ ماوەی یەک وەرز ڕاگەیاند، بە مەرجێک مۆڵەتی نێودەوڵەتی وەربگرێت.

گواستنەوەی کۆستا بۆ وڵڤەرهامپتۆن لە مەترسیدا بو، دوای ئەوەی داواکاری سەرەتایی بۆ مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئینگلتەرا ڕەتکرایەوە.

بەڵام بانگەوازی وڵڤەرهامپتۆن بۆ ئەوەی کۆستا لە ئینگلتەرا مۆڵەتی کارکردنی پێ بدرێت، پەسەند کراو یاریزانەكە ئێستا دەتوانێت لە ئینگلتەرا یاری بكات.

دیێگۆ کۆستا پێشتر لە ساڵی 2014 تاوەكو 2017 یاری بۆ یانەی چێڵسی کردوە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

کۆستا لە دوای رۆیشتنی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مینیرۆی بەڕازیلی، لە سەرەتای ساڵی 2022، بێ یانە بوە.

نیشانەکردن

#پریمه‌رلیگ