خەندان سپۆرت
ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی خەونی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئاشكراكرد، چەند ڕۆژێک پێش ڕوبەڕوبونەوەی یانە کۆنەکەی بروسیا دۆرتمۆند لە گەڕی دوەمی قۆناغی کۆمەڵەکان.
هالاند لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەر، وتی: دەمەوێت گەشە بکەم و یاری و پاڵەوانێتییەکان ببەمەوە، و کاتێکی خۆش بەسەر بەرم، من چامپیۆنزلیگم خۆشدەوێت.
ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموان ئەمە دەزانن، بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ من خەونێکی گەورەیە.
یاریزانە نەرویجییەکە دەڵێت: كاتێک هەمو بەیانیەک لە خەو هەڵدەستم گوێ لە مۆسیقای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەگرم، چونكە خۆشەویستترین پاڵەوانێتی منە، هەمیشە زۆرم خۆشویستوە.
هالاند دەشڵێت: خەونی هەمو یاریزانێك ئەوەیە ببێتە باشترین، بەڵام من بیر لەوە ناكەمەوە، تەنها بیر لە هەنگاوی داهاتو دەكەمەوە، هەروەها هەوڵدەدەم هەمو رۆژێك كەمێك باشتر بم، ئەمە گرنگە بۆ یارمەتیدانی تیپەكە و دواتر شتەکانی دیكە خۆیان دێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یاریکردن لە پریمەرلیگ کەمێک جیاوازە، بەڵام بێگومان دو خولی نایابن (خولەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانیا).
هالاند ئاماژهی بهوهشكرد: خولی نایابی ئینگلیزی كهمێك زیاتر توانای جهستهیی زیاتری دەوێت، خولێكی نایابه، وه چێژ له ههمو چركهیهك دهبینم، بهدرێژایی ژیانم تهماشای دهكهم، ئێستا بونی من لێرە ناوازهیه، من پێم خۆشه كه زۆر تیمی باش لێرە هەن.
لە کۆتاییدا ئەو یاریزانە وتی: هەمو یارییەک زۆر قورسە، هەرگیز نازانیت یارییەکە چۆن دەبێت، چەندین تیپی گەورە هەن، ئەمەش شتێکە کە من زۆرم خۆشدەوێت.