چوار یاریزان لە هەڵبژاردەی عێراقی بۆ پاڵەوانێتی ئوردن دورخرانەوە

05:35 - 11/09/2022

1647جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریدا بانگهێشتی یاریزانی نوێ بکەن، دوای ئەوەی 4 یاریزان داوای لێبوردنیان کرد بۆ بەشداریکردنیان لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین لە پاڵەوانێتی چوارینەی ئوردن بە هۆکاری جیاواز.

رازی شنایشیل، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەكەی راگەیاندوە: یاریزانی نوێ بۆ لیستی عێراق زیادکراوە، ئەوانیش بریتین لە كەرار عامر یاریزانی شوڕتە و دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی تەڵەبە، كە بڕیارە پەیوەندی بە تیمی شێرەکانی رافیدەین بکەن، کەمپەکەش لە 14ی ئەیلول دەست پێدەکات.

ئەو راهێنەرە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیستی هه‌ڵبژارده‌ عێراقی كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆكاری  پێكان و كارگێڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاردۆ سدیق و باسم شاكه‌ر و ڕه‌سلان حنون و ئه‌حمه‌د باسیل ناتوانن له‌ پاڵه‌وانێتی چوارینەی ئوردن ئاماده‌بن.

شنایشێل وتیی: "هیوادارم لە چەند ڕۆژی داهاتودا، لیستەکە شاهیدی زیادکردنی یاریزانی نوێ بێت وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئوردن كە لە ماوەی 23-27ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت.

نیشانەکردن

#عێراق