یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دواخرا

04:37 - 11/09/2022

3183جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێک لە یارییەکانی گەڕی دوەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دوادەخرێت.

یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردوە، یاری نێوان ناپۆلی و رێنجەرز لە 14ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، نەک 13ی هەمان مانگ، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی ئەمنی و رێکخراوەیی.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "فوتبۆڵ ئیتاڵیا"، تۆتنهام لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندوە کە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆن دواخراوە، بەڵام دواتر داوای لێبوردنیان کردوە و ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەمە هەڵەیەکی تەکنیکی بوە، هەروەها پشتڕاستیان کردوەتەوە کە یارییەکە بەڕێوەدەچێت وەك ئەوەی پلانی بۆ دانراوە.

لە هەمان كۆمەڵەدا لیڤەرپوڵ توشی شکستێکی گەورە بو لە بەرانبەر یانەی ناپۆلی و بە ئەنجامی (1-4) گۆڵ لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا دوچاری ، لە کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ.

ناپۆلی لە پلەی دوەمی کۆمەڵەکەدایە و بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ و گۆڵێک لە دوای ئەیاکسەوەیە کە بە 4-0 لە رێنجەرزی بردەوە.