چاڤی: من زۆر شت لە گواردیۆلا و ئینریکیەوە فێربوم

05:41 - 06/09/2022

2706جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە سبەینێ لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یەكەمین یاری خۆیدا یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەی ڤیكتۆریا پڵزن یاریی بكات، پێش ئەنجامدانی ئەو یارییەش چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە یارییەكەی و دۆخی یانەكەی كرد.

چاڤی: ئێمە بەرانبەر یانەیەکی بەهێز یاریی دەکەین ئەمە چامپیۆنزلیگە و دەمانەوێت بە باشترین شێوە دەستپێبکەین ئێمە گروپێکی قورسمان هەیە بەڵام دڵخۆشین.

چاڤی: من تیمێکی باشم هەیە، بەڵام یاریزانەکان دەبێت کوالیتی خۆیان نیشان بدەن،  دەتوانم بڵێم باشترین تیمم هەیە و سبەی دەدۆڕێم، دەتوانی لە کۆتایی وەرز بپرسم كە ئایا من باشترین یانەی جیهانم هەیە.

چاڤی: یاریزانی زۆرمان هەیە و هیلاکی دوای یاریەیكەی سیڤیلیەن.

چاڤی: دەمانەوێت بەردەوام بین لە بەرزکردنەوەی ئاستەکانمان و ئەنجامەکان سەرکەوتنەکانمان یەکلایی دەکەنەوە،  من دڵخۆشم بە بەرەوپێشچونەکانمان.

چاڤی: من زۆر شت لە گواردیۆلا و ئینریکیەوە فێربوم لە 5 باشترین ڕاهێنەری جیهان دادەنێم دەمانەوێت بە باشی یاری بکەین، بەڵام کاتێک ڕکابەر بۆشایی پێداین دەبێت سودی لێوەرگرین وەک گۆڵەکەی هێنری بەرانبەر مەدرید لە یارییەكەی 6-2 گۆڵ كۆتایی هات.

چاڤی: ئێمە پێشبڕکێ دەکەین و خەونی پێوە دەبینین، ئەگەر نەمویستایە بیبەمەوە، ئەوا لە ماڵەوە دەمامەوە، قورسە بڵێین ئێمە پاڵێوراوین بۆ نازناوەكە، چونکە وەرزی ڕابردو لە یۆرۆپالیگ بوین بەڵام ئەم وەرزە نا هەر دەبێت بە سادەیی بمێنینەوە.

چاڤی: یاریزانی نوێ هەن و دەبێت کەمێک زیاتر ڕاهێنان بکەن بۆ ئەوەی لە ڕوی جەستەییەوە ئامادە بن، بۆ یاری داهاتوی لالیگا لەگەڵمان دەبن.

چاڤی: لەوانەیە کەمێک کاریگەریم لەسەر دیمبلی هەبێت، بەڵام ئەو هەمیشە تامەزرۆی یاریکردن بو لە یەکەم ڕۆژەوە، من بەرپرس نیم لە گۆڕینی بیرکردنەوەکەی خۆی وای کرد كە بگۆڕێت.

چاڤی: قورسە باسی هەمو کێشەکان بکەم لە یاری بایرن و لیڤەرپول، بەڵام نابێت جارێکی دیكە دوبارەیان بکەینەوە، با لە بردنەوە لە ڤیکتۆریا پلزن دەست پێ بکەین.

چاڤی: پیانیچ بڕیاری داوە بڕوات بۆ دەرفەت و خولەکی زیاتر، ئەو زۆر پڕۆفیشناڵ بوە.