كۆندێ: ئامادەم لە هەمو شوێنێكی یاریگادا یاریی بكەم

04:33 - 06/09/2022

3132جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کۆندێ لە بارەی چامپیۆنز لیگەوە دەڵێت: تیمەکە بەڕاستی چاوەڕێی ئەوە دەکات، چونکە ئەوە پێشبڕکێیەکی جوانە و هەمو کەسێک دەیەوێت یاری تێدا بکات و بیباتەوە، ئێمە لە ساتێكی باشداین و دەمانەوێت بە باشترین شێوە، بە بردنەوە دەست بە چامپیۆنزلیگ بکەین.

كۆندێ: ئێمە دەزانین چانسێکی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی لە گروپەکە سەركەوین، بەڵام ئەوە زۆر ڕکابەری و قورس دەبێت، چونکە هەندێک یانەی باش هەن، بەڵام من پەرۆشم، من یاری تۆپی پێ دەکەم و حەزم لەم جۆرە یارییانەیە.

بەرگریكارەكەی بەرشەلۆنە وتیشی: ئێمە تیمێكی گەورەمان هەیە، لەگەڵ بەهرەمەندێكی زۆر و دەتوانین مەترسی زۆر دروست بکەین، دڵنیام زۆرێك لە تیمەکان سەیری ئێمە دەکەن و بە جدی سەیری تواناكانمان دەكەن، بەڵام پێکهاتەکە دەتوانێت زیاتر بەرەوپێش بچێت بەو بیرۆکانەی کە چاڤی هەیەتی لەگەڵ کوالێتی تیمەكە دەمانەوێت کێبڕکێیەکی قورس بکەین لەم چامپیۆنزلیگەدا. 

لە كۆتایدا ئەو یاریزانە وتی: من ناڕەحەت نابم بەوەی لە هەر جێگەیەكدا یاریی بكەم،  هەرچەندە حەزم لە یاریكردنە لە ناوەندی هێلی بەرگری، بەڵام ئەگەر چاڤی بیەوێت من بخاتە پشتەوە ئەوا من ئادەم کارەکەم بکەم.