دێمبلی: هەمیشە بە چاڤیم وتوە دەمەوێت لێرە بەردەوام بم

04:21 - 06/09/2022

2880جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

عوسمان دێمبلی لە نوێترین لێدوانیدا باس لە چەند پرسێكی گرنگی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات.

دێمبلی: سێ ساڵی یەکەمم لێرە زۆر قورس بو بەهۆی پێکانەکان، ڕۆژێکی باشم هەبو و دواتر ڕۆژێکی خراپ، پێم وایە ئیتر ژیان بەو شێوەیەیە.

عوسمان دێمبلی: کاتێک هاتمە ئێرە تەمەنم تەنها 20 ساڵ بو، من تەنها دو ساڵ یاری تۆپی پێی پیشەگەریم هەبو، زۆر گەنج بوم لە 25 ساڵیدا هەست بە پێگەیشتن و ئارامییەکی زۆرتر دەکەم.

دێمبلی: خاڵێک هەبو کە زۆر دەترسم لە پێکان، من نیگەران دەبم دەربارەی پێکان دوای ئەنجامدانی هەر سوڕانەوەیەك، کاتێکیش کۆمان هات هەمو شتێک گۆڕا.

دێمبلی: هەمیشە بە چاڤیم وتوە دەمەوێت لێرە بەردەوام بم، هەرچەندە ماوەیەکی زۆری خایاند بەهۆی دانوستانەوە، بەڵام هەمیشە وتم دەمەوێت لە بەرشەلۆنە بەردەوام بم و لە کۆتاییدا هەمومان دڵخۆشین.

دێمبلی: لەوکاتەوەی یەکەم جار لیڤاندۆڤیسکی منی بینی پێی وتم: تۆ ئەسیستی زۆرم بۆ دەكەیت.

دێمبلی: ڕافینیا و لیڤاندۆڤیسکی زۆر باشن و زۆر شت پێشكەش دەكەن، کێبڕکێیەکە لە تیمەکەدا زۆر باشە.

دێمبلی: هەرگیز ڕێککەوتنی پێشوەختەم لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە نەبوە، بە بریکارەکەم وت تەنها گوێ لە بەرەشلۆنە بگرە.

دێمبلی: هەرگیز لەوە نەترساوم کە گرێبەستەكەم نوێ نەكەنەوە، من دەمزانی کە هەم، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ چاڤی و بۆردەکە هەیە.