کرۆس: پێرێز بۆ یەک چرکەش بیری لەم هەڵسوکەوتە لەگەڵ من نەکردەوە

02:45 - 05/09/2022

4930جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە ئەزمونی خۆی لەگەڵ یانەی شاهانە لە ساڵانی رابردودا کرد.

کرۆس لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی ئاماژەی پێکردوە، وتی: پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید باشترین بڕیار بو، باشترین بڕیار بو کە بتوانم بیکەم.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمە هەنگاوێکی گەورە بو بۆ من لەسەر ئاستی وەرزشی، و لە ژیانی تایبەتی خۆمدا، تەمەنم 24 ساڵ بو و کوڕێکم هەبو، هەروەها بە ئیسپانی قسە ناکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک دەگەیتە گەورەترین یانەی جیهان و دەبێت دەستبەجێ کار بکەیت، ئەمەش واتە هەمو شتێک لە ژیانی تایبەتی خۆتدا ڕێکدەخەیت و لە هەمان کاتدا بە تەواوی لەگەڵ تیپەکەدا ئامادە بیت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەر لەسەرەتاوە و لە یەکەم ڕۆژی یاریگادا، یاریم دەکرد وەک ئەوەی 10 ساڵ پێش ئێستا لەوێ بوم، سوپاسی خوا دەکەم کە شتەکان بە باشی بەڕێوەچون، بە کورتی باشترین یاری بو شتێک کە دەتوانێت بەسەرمدا بێت.

تۆنی كرۆس: من زۆر نزیکم لە فلۆرێنتینۆ پێرێز، ئەو کەسێکی دڵخۆشە، هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە هەستێکی پێبەخشیم کە دڵخۆشە، چونکە دەچمە یانەکەی، ئەمەش بۆ یەکەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید شتێکی نائاساییە.

تۆنی كرۆس: 8 ساڵ لە ریاڵ مەدرید بوم، لەم ماوەیەشدا دەزانم پێرێز بۆ یەك چركەش بیری لە فرۆشتنی من نەكردەوە، من تەنها بە 25 ملیۆن یۆرۆ هاتم، بەدڵنیاییەوە دەمتوانی دواتر بفرۆشمەوە بۆ پارەی زیاتر".

کرۆس لە کۆتاییدا وتی: پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵ یانەکەدا هەیە، زۆر دڵخۆشم لەگەڵ سەرۆک و تیپەکە و هاندەران، بۆیە جێی ناهێڵم.