خەندان سپۆرت - هه‌رێز جه‌مال
ته‌نیا دوورى یاریگاى نێوانیان ٩٤٠ مه‌تره راسته‌وخۆ واته كه‌متر له یه‌ك كیلۆمه‌تره ، به پاركێكى گه‌وره به ناوى ستانلی پارك ده‌روازه‌ى نێوانیان ستانلی باركجیاكراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش هه‌ردوو یاریگه‌ى ئانفێلدو گودیسن پاركه ، ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م تایبه‌ته به یانه‌ى لیڤه‌رپوول و دووه‌میش شانۆى یارییه‌كانى یانه‌ى ئیڤرتنه‌و به ماڵى خۆى حساب كراوه .
بڕیاره رۆژى شه‌ممه ٣-٩-٢٠٢٢ له‌سه‌ر یاریگه‌ى گودیسن پارك له كاتژمێر ٢:٣٠ به كاتى كوردستان ، هه‌ردوو یانه‌ى ئیڤرتن و لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر یاریگاى گودیسن پارك له گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى یانه‌كانى ئینگلته‌را ، ناسراو به پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه .
ئه‌م دوو یانه ده‌كه‌ونه ناو شارى لیڤه‌رپووله‌وه له باكوورى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا ، یانه گه‌وره‌كه كه لیڤه‌رپووله ساڵى ١٨٩٨ دامه‌زراوه‌و یه‌كێكه له دێرینترین و به
ناوبانگترین یانه‌كانى ئینگلته‌راو ئه‌وروپاو جیهان ، یانه‌ى ئیڤرتنیش كه مێژووى دامه‌زراندنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى ١٨٧٨ دووه‌م یانه‌ى شارى لیڤه‌رپوول داده‌نرێت ، گه‌رچى له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ئه‌م یانه‌یه ناوه‌كه‌ى "St. Domingo FC"، به‌ڵام دواتر ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا بۆ ئیڤرتن و ئێستاش هه‌ردوو یانه مه‌به‌ست لیڤه‌رپوول و ئیڤرتنه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر ئاستى تیپى تۆپى پێى پیاوان به‌شدارن له خولى پرێمه‌رلیگ ركابه‌رى ده‌كه‌ن .
دێربی مێرسیساید
له شارى لیڤەرپوول یارى نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه به دێربى (مێرسیساید ) ناسراوە چونكه ئه‌و شوێنه له شارى لیڤه‌رپوول كه پێى ده‌وترێت ناوچه‌ى مێرسیساید ، ئه‌م دێربیه یەکێکە لە بەناوبانگترین دێربییه‌كانى جیهان . دێربی مێرسیساید کۆنترین دێربییە لە خولی نایابی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩٦٢ دروست بووه.
ڕەگ و ڕیشەی کێبڕکێی نێوان هەردوو یانه دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی بەرپرسانی یانەی ئێڤەرتۆن لەو کاتەدا لەگەڵ خاوەنی یاریگه‌ى ئەنفێڵد كه ئێستا یاریگاى یانه‌ى لیڤه‌رپووله ، کە نرخی کرێی یاریگه‌ى لەسەر ئیڤەرتۆن بەرزکردەوە، بۆیە خاوه‌ندارانى ئیڤرتن ناچار بوون یاریگاکە بەجێبهێڵێن، و بچێتە گۆدیسۆن پارک یاریگای ئێستاى یانه‌كه‌یان .
ریوایته‌ێك له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكیه هه‌ره ئەنفێڵد خاوەنی یانەی ئەنفێڵد ویستویەتی تۆڵە لە یانەی ئێڤەرتۆن بکاتەوە و دواتر بڕیاریدا یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول دابمەزرێنێت.
لە سەرەتادا پەیوەندی نێوان هاندەرانی ئەو دوو تیپە زۆر بەهێز بوو، چونکە یارییەکانی دێربی مێرسیساید یەکێکە لەو چەند دێربییەی کە بەربەستی جیابوونەوە لە نێوان جەماوەردا نییە، هەر ئەمەشە کە پێی دەوترێت "دێربى دۆستانە ". بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکانەوە، دوای هاتنی بیل شانکلی ئه‌ستێره‌ى لیڤه‌رپوول ، بەهۆی لێدوانەکانیەوە پێشبڕکێکە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکە زیادیکردووە.
به تێپه‌ڕبوونى كات ، ناكۆكى و ركابه‌رى ئه‌م دوو یانه‌یه گه‌یشتۆته ئاستێكى گه‌وره ، به تایبه‌ت له‌م دوایانه ، هانده‌رانى هه‌ردوو یانه كه چه‌ند مه‌ترێك له یه‌ك دوورن له یاریگاوه پێكهه‌ڵپژان روویداوه‌و تا كار گه‌یشتۆته ئاستى برینداركردنى هانده‌رانى هه‌ردوولا.
له رووى ئاستى هه‌ردوو یانه ، ئاستى یانه‌ى لیڤه‌رپوول وه‌ك به‌رچاوه له ساڵانى رابردوو له ئاستێكى گه‌وره بووه به پێچه‌وانه‌ى ئیڤرتنه‌وه كه وه‌رزى رابردوو له لێوارى دابه‌زین بوو له پرێمه‌رلیگه‌وه بۆ پرێمه‌رشیپ .
ئیڤرتن له ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ ٧ یاریزانى گواستۆته ریزه‌كانى كه زۆریان له رابردوو یاریزانى خۆى بوون و ماوه‌ى خواستنه‌كه‌یان كۆتایی هاتووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه یانه شینه‌كه ، هه‌رچه‌نده له ده‌ستپێكى ئه‌م وه‌رزه‌وه ئاستى وه‌ك پێویست نییه‌و خاوه‌نى بردنه‌وه نییه .
هه‌رچى لیڤه‌رپووله‌كه‌ى یۆرگن كلۆپه ، له ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ، ٤ یاریزانى نوێى خستۆته ریزه‌كانى و گرێبه‌ستى محه‌مه‌د سه‌ڵاحى میسرى و هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى نوێكردۆته‌وه‌و سادیۆ مانیش له ریزه‌كانى لیڤه‌رپووله‌وه رووى له بایرن میونیشى ئه‌ڵمانى كردووه .