مارسێلۆ نزیكە لە چونی خولی ئینگلیزی

05:37 - 01/09/2022

3957جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەکانی بەریتانی ئاشکرایانکردوە، لیستەر سیتی لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەکان نزیکە لە گرێبەستێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ مارسێلۆ.

یاریزانە بەڕازیلییەکە، دوای مێژویەكی سەرنجڕاکێش لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، هەروەها 6 نازناوی لالیگا، لەگەڵ چەندین نازناوی گەورەدا.

وە بەپێی هەوالی ئاژانسی پەخشی بەریتانی "BBC"، پشتڕاستی کردەوە کە مارسێلۆ لە تەمەنی 34 ساڵیدا بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر لە لیستەر سیتی نزیک دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی دوایین گرێبەستەکەیدا یانەی شاهانەی بەجێهێشت.

لیستەر سیتی لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئازاری چەشتوە بەهۆی رۆیشتنی کاسپێر شمایخڵ بۆ نیس و گواستنەوەی فۆفانا بۆ چێڵسی و دابەزینی یانەکە بە گرێبەستێکی زۆرەوە.

مارسیلۆ بەدرێژایی ژیانی وەرزشی لە هیچ یانەیەک لە ئەوروپا یاری نەکردوە جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید، رەنگە لیستەر سیتی هەنگاوی داهاتوی بێت.

نیشانەکردن

#پریمه‌رلیگ