میلان پێشنیارەکەی چێڵسی ڕەتدەکاتەوە

05:14 - 01/09/2022

2733جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، یانەی میلان پێشنیاری درەنگەكەی چێڵسی رەتكردۆتەوە كە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی رافایل لیاو پێشكەش كردبو كە گرێبەستەكەی لە حوزەیرانی 2024 كۆتایی دێت.

میلان نایەوێت لە هێرشبەرەکەی جیابێتەوە، بەڵکو تەنها بیر لە فرۆشتن دەکاتەوە لە ئەگەری بەدەستهێنانی 150 ملیۆن یۆرۆ، هەرچەندە بڕگەی سزاکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردودا کۆتایی هات.

لەم وەرزەدا لیاو لە چوار یاری یەکەمی خولی ئیتاڵیا یەک گۆڵی تۆمارکردوە.

جێگەی سەرنجە ئەو یاریزانە پورتوگالییە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2018 ناچاربو نزیکەی 16 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە پێشوەکەی کە سپۆرتینگ لیسبۆنە بو.

نیشانەکردن

#میلان