یەکەم لێدوانی ئەنتۆنی دوای ئەوەی بوە یاریزانی مانچستەر یونایتد

02:55 - 01/09/2022

3130جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی مانچستەر یونایتد گواستنەوەی ئەنتۆنی یاریزانی باڵی ئەیاکسی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە پشکنینە پزیشکییەکانی دەرچو و گرێبەستێکی شەش ساڵەی واژۆکرد لەگەڵ درێژكردنەوەی بۆ ساڵی حەوتەم.

لە یەکەم لێدوانەکانی ئەو یاریزانە دوای رۆیشتنی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەڵێت: "ساتێکی نایاب لە ژیانی وەرزشیمدا کە پەیوەندیم بە یەکێک لە بەناوبانگترین یانەکانی جیهانەوە کرد، سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەم کە باوەڕیان بە من هەبو، بەتایبەتی خێزانەکەم و سەرجەم راهێنەرەکانم و هاوکارەکانم، چونکە بەبێ ئەوان نەدەگەیشتمە ئێرە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریکردن لە ژێر دەستی ئێریک تێن هاگ لە ئەیاکس بۆ من و گەشەکردنم تەواو بو، شێوازی تۆپی پێ و ڕاهێنانەکانی باشترینەکانی لە مندا دەهێنێتە دەرەوە.

لە کۆتاییدا وتی: کاتەکانم لە ئەیاکس زۆر نایاب بو و هەمیشە سوپاسگوزار دەبم بۆ ئەو متمانەیەی کە پێیان بەخشیوم، بەڵام ئێستا ئامادەم بۆ ئەو ئاڵەنگارییە نوێیە.

ئەنتۆنی لە ساڵانی ڕابردودا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلی کردوە و دو جار نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێناوە لەگەڵ میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020.