دی یۆنگ بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات

06:01 - 30/08/2022

6519جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هۆڵەندی چارەنووسی خۆی لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستا یەکلاییکردەوە.

چەند ڕاپۆرتێک باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە دی یۆنگ لە هاوینی ئەمساڵدا ڕو لە یانەی مانچستەر یونایتد یان چێڵسی بکات.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانیا، دی یۆنگ چارەنوسی خۆی یەکلایی کردوەتەوە و لەم وەرزەدا لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکەش خۆیان رادەستی دۆخەکە کردوە، هەروەها چاوەڕێی رۆیشتنی ناکەن لە دوا ساتەکانی مێرکاتۆدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یاریزانەکە بڕیاریداوە بمێنێتەوە، چونکە خۆشەویستەکەی پێی باشە لە بەرشەلۆنە بژی، جگە لەوەی یاریزانەکە ئەو پێشکەوتنە دەبینێت کە لەم وەرزەدا بەسەر تیپەکەدا هاتوە.

دی یۆنگ هەست دەکات ئێستا بەرشەلۆنە توانیویەتی لە هەمو پاڵەوانێتییەکان بەشداری بکات، بۆیە نایەوێت ماوەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دڵتەنگ بێت ئەگەر ئێستا بڕوات، وە تەنها وەرزی رابردو توشی ئەو دۆخە بو کە لەو ماوەیەدا تیپەکە ئەنجامێکی باشی بەدەست نەهێنا.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە