وردەكاری گرێبەستی ئەنتۆنی لەگەڵ مانچستەر یونایتد

05:45 - 30/08/2022

3555جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمڕۆ سێشەممە مانچستەر یونایتد گرێبەستی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەنتۆنی بەڕازیلی ڕاگەیاند، لە یانەی ئەیاکس.

مانچستەر یونایتد، لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، رایگەیاندوە: یانەکە لەگەڵ یانەی ئەیاکس گەیشتوەتە رێککەوتن سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەنتۆنی، بە مەرجێک پشکنینی پزیشکی و گرێبەستی تایبەتی یاریزانەکە تەواو بێت و مۆڵەتی کارکردن وەربگیرێت.

چەند راپۆرتێك ئاشكرایان كردوە كە گرێبەستەكە لە نێوان مانچستەر یونایتد و ئەیاكس بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ یەكلایی كراوەتەوە.

ئەوە ئێریک تێن هاگ بو، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد، کە پابەند بوو بە گرێبەستی ئەنتۆنی، سەرەڕای ئەوەی ئەیاکس لە مێژە بێدەنگ بو لە دانوستانەکاندا.

مانچستەر یونایتد لە 4 گەڕی یەکەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دو بردنەوەی بەدەستهێناو دو یاریشی دۆڕاندوە.