چاڤی: بونی لیڤاندۆڤسکی نیعمەتێکی گەورەیە بۆ بەرشەلۆنە

03:22 - 29/08/2022

3429جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردو بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لە یانەی ڕیاڵ بەلەد وەلیدی بردەوە چاڤی ڕاهێنەری بەرشەڵۆنە دڵخۆشی خۆی بەرانبەر بە ئاست بەرزی یاریزانەکانی و ئەنجامی یارییەکە دەربری. 

لەلێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆری کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، چاڤی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ستایشی ئاستی لیڤاندۆڤیسکی کرد و ڕایگەیاند یاریزانە پۆڵەندییەکە لە بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشە و هەست بە ئاسودەی دەکات و دەیەوێت جیاوازی دروست بکات جگە لەوەی کە بە گۆڵەکانی یارمەتیدەرمانە زۆریش هاوکاری یاریزانە لاوەکان دەکات، لیڤا بە سروشتی خۆی  سەرکردەیەکی ڕاستەقینەیە. 
  
سەبارەت بە پشتبەستن بە ئەلیخاندرۆ بالدی لە باڵی چەپی بەرگری یانەکە چاڤی ئاماژەی بەوەکرد، بالدی لاوێکی بەهرەمەندە، لەماوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ زۆر بەباشی ڕاهێنانەکانی ئەنجام داوە، لە ئێستاشدا زۆر بەباشی یاری دەکات وهێزێکی جەستەی زۆر باشی هەیە و دەتوانێت یاریزانانی بەرانبەر بە ئاسانی  ببڕێت بۆی شایەنی ئەوەیە دەرفەتی پێبدرێت.

پەیوەست بە یاریکردنی جێرارد پیکێ و جوردی ئەلبا ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە وتی: پیکێ و ئەلبا  سەرکردەی ژوری خۆگۆڕینی یاریزانەکانن و ئەزمونێکی زۆریان هەیە، و بە شێوەی نۆرە لەگەڵ یاریزانە لاوەکان بەپێی ئاستیان بەشداری لە یاریەکاندا دەکەن ئەوەش لە بەرژەوەدی یانەکەیە.